شنۆ؛ گواستنەوەی شارۆمەندێک بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ

KMMK:
چوار شەممە 25ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، سەلاح بەھرامیان شارۆمەندی خەڵکی گوندی گەندەوێڵا سەر بە شاری شنۆ لە یەکێک لە گرتوخانە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری شنۆ، بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.

جێگای بیرھێنانەوەیە کە: ناوبراو لە بڕواری 22ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لەھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *