ئارام نیک پەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

چوارشەممە 25ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، ئارام نیک پەی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێران لە مەریوان بە شێوی کاتی ئازد کرا.

ئارام نیک پەی 34 ساڵ تەمەن، کوری حەسەن خەڵکی گۆندی نێ سەربە شاری مەریوانە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 22ی خاکەڵێوە تا تەواو بوونی قۆناغی پێداچوونەوە لە یەکێک لە گرتوخانەکانی ئەمنییەتی حکوومەت لەم شارە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە ئارام نیک پەی لە ڕێکەوتی 3ی خاکەڵێوەی ئەمسال، دوایی بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەم شارە دەسبەسەر کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو تۆمەتە نراوەتەی پاڵ ئەم هاوڵاتییە”هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران”.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *