مەترسی دیپۆڕتی دو پەنابەری سیاسی کورد بۆئامێزی کۆماری ئیسلامی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  دەوڵەتی ڕۆمانیا بەتەمایە دوکادێری سیاسی و لەمێژینەی کۆمەڵە(ڕێخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران )ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بکاتەوە.

فەرهاد شەعبانی ووتەبێژی کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیست وێڕای پشڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە کوتی:ژیانی “بەختیار ئیبراهیم زادە وهاوژینەکەی واتە ناهیدفەرامەرزی” لەمەترسی جیددی دایە.

جێگەی باسە ڕادەست کردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییانەی کورد بۆئامێزی کۆماری ئیسلامی ئێران بەواتای کارەساتێکی مرۆیی وقۆرغ کردنی ژیانی ئەو دوکەسەیە.

ئاشکرایە لەحاڵەتی دیپۆڕت کردنەوەی ناوبراوان بۆ ئێران کۆماری ئیسلامی لێیان خۆش نابێ وئەگەری ئێعدامیش بەزۆری لەئارادایە وبۆی هەیە کۆماری ئیسلامی لەڕێگەی مامەڵەوە بەستێنی بۆ ئەم چەشنە ڕووداوانە خۆش کردبێ وبەگوێرەی لێدوانەکانی ووتەبێژی کۆمەڵە بەڕێزفەرهاد شەعبانی لەسەر ڕێکەوتنی هەردوو ووڵات واتە ئێران وڕۆمانیا باڵوێزخانەی ئێران سەردانی ناوبراوانی کردووە لەبەندیخانە و وەک هاوڵاتی ئێرانی لەقەڵەمی داون وبڕیاری ڕادەست کردنەوەی بۆدەرکردوون.

هەربۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوالە وەزارەتی دەرەوە و دەزگای پێوەندیدار لەگەڵ پەنابەرانی ووڵاتی ڕۆمانیا دەکەین کەبەپێی کونوانسێۆنی تایبەت بەپەنابەران پەسەندکراوی ۲٨ژوئییەی۱۹٥۱، ۲٨ی ژنێڤی ۱۲ی مەی ۱۹۲٦ و۳۰ژوئیەی ۱۹۲٨ یان کونڤانسیۆنی ۲٨ئۆکتۆبەری۱۹۳۳ و۱۰ فەوریەی ۱۹۳٨ یان پڕۆتۆکێلی ڕێکەوتی ۱٤ سپتەمبەری ۱۹۳۹ یان جاڕنامەی نێونەتەوەیی پەنابەران،پەنابەربوونی ناوبروان پەسەندبکات لەگەڵیان بەپێی یاساو ئەو پەسەندکراوانەی ناومان لێ بردن بجوڵێتەوە.

هەروەا دوا لەهەموو ڕێخراوە مرۆیی ونێو دەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ وهەموو دامەزراوەگەلی مرۆڤ دۆست وچالاکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی دەکەین بەرانبەر بەم دیاردە دژە مرۆییە وەدەنگ بێن ووێڕای ڕزگارکردنی گیان وژیانی ئەم دوچالاکە سیاسییە ،پێش بەسەرکەوتنی پیلان وسیاسەتی دژە مرۆیانەی کۆماری ئیسلامی بگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان