KMMK:
سێشەممە 24ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، «سەتتار کەریمی»، خەڵکی شاری “پەهلە”ی ناوەندی بەخشی “زەڕیناوا”ی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بەبێ بەڵگەی یاسایی و ئیزنی دادوەر دەسبەسەر کراوە و لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و لێدان بۆتەوە.

جێی ئاماژەیە کە سەتتار کەریمی پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هێشتا نەزانراوە بۆ کوێ ڕاگوێزراوە.

ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران ئەو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، دەسبەسەر کردووە و بۆ لێپرسینەوە «بازجویی» ڕاگوێزی گرتوخانەیان کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *