KMMK:
دووشەممە 23ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی ھەڵگرتنی مادەی ھۆشبەر لە شاری گورگان، لەسێدارە درا.
بە پێی راپۆرتەکە: ناسناوی ئەم هاوڵاتییە کوردە «ئەرسەلان مورادی» کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی شارستانی« دیواندەرە» راگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەست بە مادەی ھۆشبەرەوە لە شاری « بیجێن»ی سەر بە پارێزگای گورگان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.
لەسێدارەدانی ئەرسەلان مورادی لە کاتێکدایە کە، زۆرینەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران لەلایەن حکوومەت و ناوەندە دادوەریەکانی ئێران دەشاڕدرێنەوە و نادرێتە میدیاکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان