سەقز؛ هاوڵاتییەک بە زیندان حوکم درا

KMMK:

پێنجشەممە 28ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، “ئەمین مەلەکی” تەمەن 56 ساڵان، خەڵکی گوندی ئێرانشای سەقز لە لایەن دادگا ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە بە چوار ساڵ زیندان سزا درا.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو، ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە چوار ساڵ گرتن حوکم دراوە.

جێی ئاماژەیە کە ناوبراو تانەی لەو حوکمە داوە و پەروەندەکەی بۆ دادگای پێداچوونەوە بەڕێ کراوە.

ئەمین مەلەکی ئەندامی یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان بووە و ساڵی 2720ی کوردی دەگەرێتەوە کوردستان و ئێران. هەر لەکاتی گەڕانەوەی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێ و دوای پێنج مانگ زیندان بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.

ناوبراو هەروەها لە ساڵی 2712ی کوردی بە تۆمەتی هاوشێوە لە لایەن دادگاوە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو کە دوای یەک ساڵ مەرەخەسی دەگرێت و لە ئێران دەڕوات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *