ورمێ؛ گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ ژووری تاکەکەس

KMMK:
پێنجشەمە 19ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دوو زیندانی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەس گرتووخانەی ئێران لە ورمێ گوازرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناسنامەی ئەو دو هاوڵاتییە “بایەزید رەشیدی” خەڵکی گوندی کەڵهۆر و “یوسف ڕەشۆهەشتییان” خەڵکی گوندی هەشتییانی سەر بە شاری ورمێن.

شایانی باسە، ئەو دوو هاوڵاتییە، لەسەر مادە هۆشبەرەکان تۆمەتبار کراون و
لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە ورمێ بە سزای لەسێدارەدان مەحکووم کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *