ڕێبوار پەروازە دەستبەسەر کرا

KMMK:
چوارشەممە 18ی خاکەڵێوەی 2721ی کوردی، ڕێبوار پەروازە لە گۆندی نێی سەربە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتڵاعاتییەکان حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هۆکاری دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەشداری لە جەژنی نەورۆز بووە.
شیاوی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لە سەرەتای ساڵی نوێ دەیان هاوڵاتی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەرکراون. دامەزراوە ئەمنییەکان هۆکاری دەسبەسەری هاووڵاتییانی بە بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزەوە گرێداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی نوێ و بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی لەو شێوە لە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکەوو بە پێی هیچ یاساییەک ناتوانی هاووڵاتییەک بە بۆنەی جێژن و هەڵپەرین دەسبەسەر بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *