گیان لەدەست دانی گوماناوی کچێکی گەنج لە سەقز

KMMK:
سێ شەممە 17ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، کچێکی گەنج بە ھۆی سەختی برین لە ئاکام بەربونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
زەھرا ئەمینی، کچی حەبیب دانیشتوی شاری سەقز ئەمڕۆ بە ھۆی بەربونەوە لە نھۆمی سێھەم گیانی لەدەست دا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە بڕواری یەکشەممە 15ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە ھۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری سەقز بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گوازرایەوە.
بە پێی وتەی دراوسێکانی ئەم کەسە، ناوبراو لەلایەن زڕدایکیەوە بەرانبەر توندوتیژی بوەتەوە و لە نھۆمی سێھەمی ماڵەکەیان بەردراوەتەوە.
بە پێی وتەی دکتۆرەکان: خەسار بەرکەوتنی مێشک، شکانی ھەردوو لاق و ھەروەھا شکانی کاکیلە بوەتە ھۆی گیان لەدەست دانی.
شایانی باسە کە باوکی ناوبراو ئەندامی ھێزی ئینتیزامی شاری سەقز و خەڵکی شاری زەنجانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان