کوڵبەرێک لە نەوسوود بریندار بوو

KMMK:
دووشەممە 16ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناحیەی دەست و لاقیەوە بریندار بوو.
نازناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارە ( س‌. آ ) خەڵکی سەلاسی باوەجانی راگەیاندراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو بەردەست نەکەوتووە.

کوشتنی کۆڵبەران لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە پێشێلکاری و تاوانی ئاشکرای دژی مرۆڤایەتیە کە حکوومەتی ئێران رۆژانە دەرحەق بە گەلی کوردستان ئەنجامی دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان