دۆسیەی مەلایەکی ئەھلی سونە بۆ دادگەی پێداچونەوە تایبەت بە مەلایانی ئاینی گوازرایەوە

KMMK:
یەک شەممە 15ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دۆسیەی رەسوڵ حەمزە پوور، مەلای ئاینی ئەھلی سونە و مەلای ھەینی گوندی« ئەندزە» سەر بە شاری لاجان لە پیرانشار بۆ دادگەی پێداچونەوە تایبەت بە مەلایانی ئاینی گوازرایەوە.
بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو کە لە مانگی رەشەممەی 2720 لە لایەن دادگەی تایبەت بە مەلایانی ئاینی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی« پڕوپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران» سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو بە دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە سزاکە لە دادگە دۆسیەکەی بۆ دادگەی پێداچونەوەی تایبەت بە مەلایانی ئاینی گوازرایەوە.
رەسوڵ حەمزە پور لە بڕواری 13ی رەزبەری ساڵی پار لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سێ رێیانی پەسۆی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرابوو و بۆ گرتوخانەی ئەم ناوەندەی ئێران لە ورمێ کوازرابویەوە و پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێپرسینەوە لە بڕووری 4ی خەزەڵوەری ئەو ساڵە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە گوازرابویەوە.
رەسوڵ حەمزە پور لە بڕواری 8ی ئەو مانگە بە دانانی بارمتەی یەک ملیاری بە شێوەی کاتی تا کاتی بەسەر بردنی قۆناغی دادوەری لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: