ورمێ؛ حامید عەلی مەشکوو سزای بیست و شەش ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

KMMK:

یەک شەممە 15ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، حامید عەلی مەشکوو لەلایەن بەشی یەکەمی دادگەی ئینقیلابی ئێران لە شاری ورمێ سزای 26 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

حامید عەلی مەشکوو، بەندکراوی بیرووباوەڕی بەندکراو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ تەمەنی 34 ساڵە و خەڵکی شاری ورمێیە.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی 1ی گەلاوێژی ساڵی 2720 لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر کراوە.

بە پێی راپۆرتەکە، ئەم شارۆمەندە بە تۆمەتی « ئەندام بون لە گرووپی سەلەفی» تاوانبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان