پشتڕاسکردنەوەی جێبەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدانی سێ لە زیندانیان لە ورمێ

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە 15ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، سێ زیندانی بە ناوەکانی “ئەحەد حەبیبوەند”، کوڕی حوسێن، “سادق مەحی”، کوڕی عیسا خەلکی ورمێ و “محەممەد مەحموودی کورنا”، کوڕی حاجی حوسێن، خەلکی گوندی بێمزورتەی سەر بە شنۆ(اشنویه) لە زیندانی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ورمێ لە سێدارە دران.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ڕۆژی ڕابردوو 7هاوڵاتی تۆمەتبار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی و بنەماڵەکانی زیندانیەکان دوێنێ له لایەن بەرپرسانی زیندانەوه ئاگادارکرابوونه که له بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە له سێدارە دەدرین.

جێگای باسە 4 زیندانیی دیکە کە بریارە لەسێدارە بدڕێن گەڕاونەتەوە بۆ بەشەکانی خۆیان لەو گرتووخانە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان