ورمێ؛ گواستنەوەی ھەشت بەندکراو بۆ ژوری تاکەکەسی بە مەبەستی بەڕێوە بردنی سزای سێدارە

KMMK:

شەممە 14ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، لانیکەم ھەشت شارۆمەند بە مەبەستی بەڕێوە بردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکەکەسی گواسترانەوە.

ناسناوی ئەم شارۆمەندانە « ئیبراھیم نەسیر خا» خەڵکی ورمێ و « موستەفا نەسیر خا» خەڵکی ورمێ و « سادیق مەحی» و« ئەحەد حەبیب وەند» و« موحەمەد کەریم موحەمەد پور» و « ئەمیر سوڵتان ئەمیری» خەڵکی شنۆ و « شەھریار ئەمیری» خەڵکی شنۆ یە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، بەرپرسانی بەندیخانەی ئێران لە ورمێ بە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندانەی راگەیاندووە کە سزای لەسێدارە دارەدانی ئەم هاوڵاتیانە، سەر لە بەیانی رۆژی یەک شەممە بەڕێوە دەچێت.

بنەماڵەی ئەم شارۆمەندانە لە ناڕەزایەتی دژ بەم سزا نامرۆڤانە لە بەردەم بەندیخانەی ئێران کۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتیەیان دەربڕیوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان