KMMK:
یەک شەممە 8ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی« ئەمیر عەبدوڵایی و سەلاحەدین ئەفلیدە» لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ئەم دوو بەندکراوە ھەر یەکەو بە دانانی بارمتەی دوو سەد ملوێنی تا کاتی تەواو بوونی قۆناغی دادوەری و بڕیاری دادگە ئازاد کراون.
جێگای وەبیر ھێنانوەیە کە، ئەمیر عەبدوڵایی لە رێکەوتی 11ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و پاشان بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە .
ھەروەھا سەلاحەدین فەلیدە لە رێکەوتی 25ی رێبەندانی 2720 بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ گرووپی ئایینی و سەلەفی لە لایەن ھێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە شاری مەھاباد دەستبەسەر کراوە و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان