هاوڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە سەردەشت دەستبەسەر کـرا

KMMK:

سێشەممە 3ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی نەغەده بە ناونیشانی” کەریم مەعرووف پوور” 27 ساڵ تەمەن، لە لایەن هێزە ئەمنــییەکانی حکوومەتی ئێران لە سەردەشت دەستبەسەر کـرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، کەریم مەعرووف پوور بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن ئەو دامەزراوە ئەمنییەوە لە سەردەشت دەستبەسەر کرا.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتە بە ئەشکەنجە و ئازار و لێدان.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: