ئارەش نەسری لە بەشداری ئەسپەردەکردنی کچەکەی بێبەری کرا

KMMK:

بە پێی هەواڵی KMMK، بەرپرسانی قەزایی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دژایەتیان کرد لە پێدانی مەرەخەسی کاتی و ئامادەبوونی زیندانی سیاسی ئارەش نەسری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردنی کردن تەرمی کچەکەی.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە یەکەمین ڕۆژەکانی ساڵی 2721ی کوردی، کچی 15 ساڵ تەمەنی ئارەش نەسری هاوڵاتی کوردی بەندکراو لە زیندانی ڕەجایی شار بە هۆکاری نادیار کۆچ دەکات.
ئەم زیندانییە سیاسییە بە مەبەستی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرم و دواین چاوپێکەوتنی کچە مێرمنداڵەکەی داوای چەندد کاتژمێر مەرخەسی کرد. دوابەدوای چەندد ڕۆژ بەدواداچوونی خۆی و بنەماڵەکەی، ئەمین وەزیری جێگری دادستان و دادیاری چاودێر بەسەر زیندانیانی سیاسی دژایەتیان لە گەڵ مەرەخەسی ناوبراو کرد.

شیاوی باسه کە ئارەش نەسری ڕێکەوتی 29ی سەرماوەزی 2719ی کوردی، لە شاری وەرامین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا و لە کۆتایی ڕێبەندانی 2719ی کوردی، بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە ناوبراو ڕۆژی شەممە 25ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، لە لایەن لقی 28ی ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر محەم؟ەد موقەیسە بە تۆمەتی” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی ئەندامەتی لە ڕێخراوی خەباتی کوردستانی ئێران” بە 6 ساڵ زیندان، ” هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەک بە 6 ساڵ زیندان، ” کڕین و فرۆشتنی چەک” بە 3 ساڵ و نیو زیندان و ” چوون و هاتنی نایاسایی لە وڵات” بە ساڵ و نیوێک، سەرجەم بە 17 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان