نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بریندار بوو

KMMK:

چوارشەممە 4ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرانی بریندار بوو.

ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە بریندارە سابیر عەزیزی خەڵکی سەلاسی باوەجانییە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی تۆکمە لە سەر چۆنیەتی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە بریندارە بە دەستەوە نییە.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینەی جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: