شنۆ؛ دەستبەسەری و ئازادی پێنج هاوڵاتی

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابڕدوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوایی چەندد ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانە بەم شێوەیە؛ ساڵح حەسەن پوور و عەلی حەسەن پوور کوڕی ئەبووبەکر، عیسا حەسەن پوور کوڕی ساڵح، هادی خاڵندزادە خەڵکی گوندی کانی ڕەش و موراد ڕەئاوەرد خەڵکی گوندی قەڵاتیان و ئەوانی دیکە خەڵکی شاری شنۆـن.

شیاوی باسه هادی خاڵەندزادە ڕۆژی شەممە سی ڕەشەمەی 2720ی کوردی دەستبەسەر کرابوو و ساڵح حەسەن پوور، عەلی حەسەن پوور، عیسا حەسەن پوور و موراد ڕەئاوەرد ڕێکەوتی 2ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی دەستبەسەر هەموویان ڕۆژی سێشەممە 3ی خاکەلێوە ئازاد کراون.

جێی باسه کە هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە دەرنەکەوتووە بەڵام دەکوترێ بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزەوە بووە و پاش لێپرسینەوە بەڵێنیان لێ وەرگیراوە کە چی دیکە مافی دەرکەوتن و بەشداری کردنیان لە ڕێوەڕەسم و بۆنەکاندا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان