کامێران؛ ‌مێرمنداڵێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
سێشەممه 3ی 2721 کوردی، مێرمنداڵێک بە ناوی رەزا ماڕابی لە رێگەی خۆکووژیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رەزا ماڕابی 16ساڵان تەمەن خەڵکی گوندی مارابی سەر بە شارستانی کامێرانە. بەپێی زانیاریی KMMK , ناوبراو لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی زانیاریەکان، فەقیری و بێکاری هۆکاری خۆکووژی ئەو مێرمنداڵە بووە. فەقیری، ئابووری خراپ، گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئەوە بۆتە هۆی هەڵکشانی رێژەی خۆکووژیەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان