دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە سـنە

KMMK:

یەکشەممە یەکی خاکەلێوەی 2721ی کوردی،” سەرۆک ئەبولقاسمی”، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو با کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،سەرۆک ئەبولقاسمی لەڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی 2721ی کوردی، لە گەڕەکی ” سەرنوێ” لە دەرووبەری پادگانی لەشکەری 28ی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراوە.

هێزە تایبەتەکانی سپا، هێزی ئینتزامی و ئەو هێزانەی جلی مەدەنیان لە بەر وو هێرشیان کردە سەر بەشداربوان و داویاننەتە بەر کوتەک و لێدان. بە هۆی ئە هێرشەوە سەرۆک ئەبولقاسمی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران بە دەستەوە نییە.

حکوومەتی ئێران بەڕلوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی قەدەغە کردووە و هێزە تایبەتە سەرکوتگەرەکانی لە ناو شارەکانی کوردستان جێگر کردووە کە ڕێگری لە جێژن و ڕێوڕەسمی خەڵک بکەن.

شیاوی باسە کە سپای پاسدارانی ئێران وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان