کرماشان؛ کوژرانی شارۆمەندێک بەدەستی ھێزی ئینتیزامی

KMMK:

چوار شەمە 27ی رەشەمەی 2720ی کوردی، بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئینتیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان شارۆمەندێک بە ناوی« سیروان مەحەمەدی» 25 ساڵان کوژراوە وکەسێکی تر بە ناوی« عەلی ئەحمەدی» 70 ساڵ بە خەستی بریندار بوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، رۆژی رابردوو پاش تێک ھەڵچوونی نێوان چەند شارۆمەندێک لە گەڕەکی دەڕە درێژی سەر بە کرماشان، ھێزەگانی یەگان ویژە دەڕۆنە ئەو شوێنە و تەقە لە گروپێک لە خەڵکی دەڕە درێژ کە لەو شوێنە تێدەپەڕین دەکەن.

سیروان موحەمەدی، بە ھۆی بەرکەوتنی فیشەک دەکوژرێت و عەلی ئەحمەدی بە ھۆی بەرکەوتنی فیشەک بە خەستی بریندار دەکرێت و بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەو و ئێستا لە بەشی چاودێری تایبەت لە ژێر چاوەدێری پزشکیدایە.

بە پێی وتەی یەکێک لە بەرپرسانی دادوەری، سەرەڕای کوژران و بریندار بوونی ئەو کەسانە 7 کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: