KMMK :
دووشەممە 25ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “بێهزاد ئەدوایی”، خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی حکومەت لە مەریوان ئازاد کرا.
جێگای باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی5ی ڕەشەمە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕاگوێزرابوو بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی کۆماری اسلامی لە مەریوان.
جێگای ئاماژەیە، کە بێهزاد ئەدوایی ڕۆژی شەممە 23ی ڕەشەممەی ئەمساڵ پاش تەواوکردنی لێپرسینەوە لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران لە مەریوان، گوازرایەوە بۆ زیندان لە مەریوان.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی نراونەتەوە پاڵ ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان