سامان کەریمی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

پێنجشەمە 14 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، سامان کەریمی کوڕی محەمەد ساڵح، خەڵکی بانە بە کەفالەتی 1,5 ملیار تمەن بە شێوەیەک کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە سامان کەریمی لە 17ی خەزەڵوەری 2718 دا لە شاری بانە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئەو ڕێکخراوە لە سنەوە و دواجار پاش سێ مانگ لە کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکە گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری سنە.

سامان کەریمی زیندانی سیاسی، چەندد مانگ پێش ئێستا بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتەکانی کۆردستانی” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بە 13 ساڵ زیندان و لەسێدارەدان سزادرا. ئێستا کەیسی ناوبراو لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە.

ئەم حوکمە لە سەرەتای مانگی خەرمانان لەلایەن لقی 27ی دیوانی باڵای ئێرانەوە سەرڕاست کرا یەوەو دۆسیەکە بەڕێ کرا بۆ لقی جێبەجێ کردنی سزاکە.

دانیشتنی دادگایی پێداچوونەوەی ناوبراو لە ڕێکەوتی 9ی ڕەشەممەی ئەمساڵ لە دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سنەوە بەڕێوەچوو، پاشان ئەم هاوڵاتییە بە کەفالەت لە زیندانی ئێران لە شاری سنەوە بڕیاری ئازادکردنی درا.

جێگای ئاماژەیە، کە وەک چۆن لە دەیەی 80دا، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە دەسبەسەرکردن و لەسێدارەدان و ئەشکەنجە کردووە و گوشارێکی زۆری ئەمنییەتی و دەروونی لە زیندانیان و مالباتەکەیاندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەکات، ئێستاش ئەم حکوومەتە ڕۆژانە چەندین تاوان لە دژی گەلی کورد لە ئەم بەشی کوردستان ئەنجام ئەدات.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان