KMMK:
شەممە 23ی ڕەشەممەی 2720ی کوردی، نەجمەدین حوسێنی، هاوڵاتی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی سوپای تیرۆریستی ئێران لە ورمێ بە کەفالەت ئازادکرا.
پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە و بە مەبەستی لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران لە ورمێ.
جێی باسه کە ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە پێوەندی لە گەڵ بنەماڵه و مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاوڵاتییە تۆمەتبارکراوە بە “هاوکاری کردن لەگەل یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژی حکومەتی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان