ئازادی 5 هاوڵاتی بەدانانی بارمتە لە زیندان

KMMK:

شەممە 23ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، پێنج هاوڵاتی بە ناوەکانی جوبرەئیل شەعبانی، واحد شێخ محەممەدی، فەیسەڵ عەلی ئابادی، فەردین بایزیدێ و لوقمان تاهیری خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، جوبرەئیل شەعبانی ، واحد شێخ محەممەدی، فەیسەڵ عەلی ئابادی و لوقمان تاهیری، سەرەتاکانی ڕێبەندان بە شێوەی لێک جیاواز لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ئێران لە شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازران.

هەروەها جوبرەئیل شەعبانی و لوقمان تاهیری ـش ڕۆژی ڕابردوو بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرابوون.

فەردین بایزیدی ـش ڕێکەوتی 11ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئامنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شنۆ دەستبەسەر و ڕێکەوتی 19ی ڕەشەمە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە، ناوبراوان بە تاوانی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان