گواستنەوەی گیراوێک مەحکوم بە لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی

KMMK:

شەممە 23ی ڕەشەممەی 2720ی کوردی، ناسر وەلیزادە، زیندانیی تەمەن 33 ساڵی مەحکوم بە لەسێدارەدان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو زیندانییە لە قاوشی 1-2ی زیندانی ئێران لە ورمێ گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و پێدەچێت سزای لەسێدارەدان بۆ جێبەجێ بکرێت.

جێگای ئاماژەیە، کە ناسر وەلیزادە لە ساڵی 2714دا بە تۆمەتی کوشتن(قەتل) دەسبەسەرکراوە و لەو کاتەوە لە زینداندایە.

ناوبراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە سزای لە سێدارەدان مەحکوم کراوە و ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم حۆکمەش نزیکە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان