لە ناوچە سنوورییەکان سێ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون

KMMK:

چوارشەمە 20ی ڕەشەممەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی سۆهراب یوسفی 38 ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ئەکامی بۆسە و هێرشی هێزەسنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بووە.

ناوبراو لە ئەژنۆدا بریندار بووە و بۆ چارەسەر و دەرمانکرن گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان.

لە هەواڵێکی دیکە دا ڕۆژی شەممە 23ی ڕەشەممە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کۆندە سورەی سەر بە شاری بانە، تەقەیان لە گروپێک کۆلبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆلبەرێک بە ناوی سۆران رەشیدپور بریندار بووە. ناوبراو بۆ چارەسەر و دەرمانکرن گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی باشوری کوردستان.

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمرۆ 23ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی بورهان سلێمانی کوڕی تەیب و 30 ساڵ، دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزەئەمنیەکانی تورکیا لە سنووری کۆتۆل لە شاری خۆی، بە هۆکاری لێدان و توندوتیژیی هێزەکانی تورک گیانی لەدەستدا. جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراو خەڵکی گوندی گیوەران و خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان