سەپاندنی سزای 10ساڵ بەندکردن بەسەر دوو شارۆمەندی شاری پیرانشار

KMMK:

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو شارۆمەندی شاری پیرانشار بە کۆی گشتی لەلایەن دادگەی پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە 10 ساڵ بەندکردن سزا دران.

بە پێی راپۆرتەکە، عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد خەڵکی گوندی« شەلیم جاڕان» سەر بەشاری پیرانشارن کە لە بەندیخانەی ئێران لە شاری نەغەدە بەندکراون پێشتر لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار ھەریەکەو سزای پێنج ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرابوو و پاشان لە رێکەوتی11ی رێبەندانی ئەمساڵ بەمەبەستی بەسەر بردنی سزاکەیان دەبرێنە بەندیخانە.

شایەنی باسە کە، عەباس سدیقی لە رۆژی 26ی گوڵانی ئەمساڵ و عومەر خاکزاد لە رێکەوتی11ی جۆزەردانی ئەمساڵ دەستبەسەر دەکرێن و پاشان سزای بەندکردنی ئەم کەسانە لەلایەن دادگەی پێداچوونەوەی ئێران لە شاری ورمێ وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان