ئازادی کاتی دوو هاوڵاتی لە زیندان

KMMK:

دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی وریا فەرەجی، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان و ئەیووب مووسوی کوڕی جەلال خەڵکی گوندی مێراوێ سەر بە شاری شنۆ بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، چوارشەممە 20ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی وریا فەرەجی زیندانی سیاسێ، لە زێندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان نێردرا بۆ مەرەخەسی.

نابراو ڕەشەمەی 2718ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران لە دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان محاکمە و بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە شاری سنە بۆ 2 ساڵ داشکابوو. هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی دوایی، ئەیووب مووسوی زیندانی سیاسی خەڵکی شنۆ بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە ئەیووب مووسوی کۆتاییەکانی گەلاوێژی 2718ی کورد، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە دادگای حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات محاکمە و بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی 4ی بەفرانباری 2719ی کوردی، بۆ کێشانی خولی مەحکوومییەتەکەی بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان