KMMK:
دووشەممە 18ی ڕەشەمەی2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ڕەحیم ڕەفعەتی کوڕی محەممەد و ڕەحمان تابش کوڕی موراد، خەڵکی شاری شــنۆ بۆ تێپەڕاندنی خولی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی حکوومەت لە نەغەدە کران.
شیاوی باسە، ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش، ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ئەمسال، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردستلنی دژبەری دەسەڵات لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شــنۆ، هەر کامیان بە 3 ساڵ و 7 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران و ئەو حوکمەیش لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.
بە پێی هەواڵەکە، ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش ڕێکەوتی15ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شــنۆ دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازران و لە کۆتاییدا مانگی ڕەزبەر پاش کۆتایی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
جێی باسه کە ئەم دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە پێوەندی لە گەڵ بنەماڵه و مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان