جوانرۆ؛ هاوڵاتییەک دەسبەسەر کرا

KMMK :

سێشەممە 12ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئولفەت بەهرامی”، تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی ئەحمەد، خێزاندار و خەڵکی گوندی “کەڵاش”ی سەر بە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرمانشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشتی فەرمانداریی حکوومەت لە جوانڕۆ کراوە و بەبێ نواندنی حوکمی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

شایانی باسە کە ئولفەت بەهرامی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە مالباتەکەی ڕایگەیاندووە کە بە دەستبەند و چاوبەستراوەیی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە شوێنی ڕاگیرانەکەی هیچ زانیارییەکی نییە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی نراونەتەوە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان