شۆڕش بەرهەم بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

بە پێی زانیاریەکانی KMMK ، یەکشەممە 10ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، “شۆڕش بەرهەم” خەڵکی شاری شــنۆ تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بەدانانی بارمتە وبە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کـرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی10ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

بە گوێرەی زانیاری گەیشتوو، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی “هاریکاری حیزبێکی کورستانیی دژبەری دەسەڵاتی ئێران” دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان