تەقینەوەی مین برینداربوونی وەرزێرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk ، سێشەممە 12ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، “سەتار ئەزهەری” خەڵکی گوندی”لێک بن” سەر بە شاری پیرانشار، لە کاتی کێڵانی زەوی کشتووکاڵی بە هۆی تەقینەوەی مین بەگرانی برینداربوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پیرانشار کـراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، خەڵکانێکی زۆر قوربانی ئەو مینە چێنراوانە دەبن کە لە لایەن دوو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی عێراق دەبن کە پاش شەڕی هەشت ساڵە پشت گوێ خراون و پتر لە سی ساڵە هێشتا هەوڵێکی شێلگیر بۆ کۆکردنەوە و خاوێن کردنەوەی سنوورەکانی کوردسـتان لەم مینانە نەدراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان