دژبەرانی سروشت و جوانی ئەمجارە “ورچێک” دەکوژن

بی پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،” ورچ “ێک لە ناوبەر گوندەکانی نێ و ولەژێر لە لایەن ڕاوچیانی بێ ناو نیشانەوە کوژراوە.

بەپێی هەواڵەکە چەند ڕۆژ بەرێ ڕاوچییانی  بێ ناونیشان و بەدوور لە ئێخلاقی ڕاو و نەچیر دەستیان داوەتە تاپڕ ورچێک دەکوژن ، ئەمە لەدوای ئەو نەهامەتییە دێت کە، کتکە نەوتینەکانی(فیتنە) خۆجەیی و قورمیش کراوی کۆماری ئیسلامی، بۆ ئاگردانی سروشت و دار و دەوەنەکانی کوردستان سڵ لە هیچ شتێک ناکەنەوە و ئەمجارەش بە ئاگر دانی ئەو هەموە هێلانەی مەل و مۆر و مشک و کیسەڵ و کەروێشک و بەگشتی ئەو هەموە بونەوەر و جوانییەی سروشتی کوردستان دڵی ڕەشیان ئوقرەی نەگرتوە و ورچێک دەکوژن کە بەداخەوە ئەم بونەوەرە لە کوردستاندا زۆر دەگەمەنەو مەترسی لەناو چونی هەیە. ورچ لە چیاکانی زاگرۆسدا زۆرتر بۆرێکی مەیلەو ڕەشن وهەندێکیشیان ملوانکێکی سپی(تەوق) بەدەوری ملیانەوەیە کە زۆرتر ئەو جۆرە ورچە ناوازە سەرەنجراکێش تر دەکا.

شایانی باسە جگە لەوەی کە کۆماری ئیسلامی خۆی دەسپێشخەرە بۆ کوشتنی ژینگە لە کوردستاندا ، چەند ساڵ بەرێ( 2012) لە درێژەی پەرە پێدان بەو پروسەیە ، پیلانی   ێکی دزێوی داڕشت و بە دانی جەواز و بەڵگەی سازکراو، (بەناو یاسایی) تاپڕ کڕین و فرۆشتنی ئازاد کردو وبەمەش چەک کەوتە دەست نەیارانی سروشت و بە تەقەو ترم کەوتنە تاراندن و کوشتی گیانلبەرانی چیاکانی زاگرۆس و نابەرپرسیاری هەندێک لە هاوڵاتییانیش ئەوەندەی تر ئاگرەکەی خۆش کردوە جگە لەوەی ساڵانە پارەێک دەبێت بگێڕنەوە بۆ حکومەت (لەبەر ئەوەی جەوازی ڕاوی پێداون ) لەو لاشەوە  تفەنگ بە ژیان و ژینگەی خۆیانەوە دەنێنن و گیانلبەری کێویان تاراندو قڕیان کردن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان