پەنابەری سیاسی ئەفشین سۆهراب زادە پەلامار درا

KMMK:

چوارشەممە 6ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، ئەفشین سۆهراب زادە، پەنابەری کامێرانی لە وڵاتی تورکیا کرایە ئامانجی تیرۆریستی کەسانێکی نەناسراو.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەفشین سۆهراب زادە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئیسکی شەهیر کرایه ئامانجی کەسانی نەناسراو.

لەم هێرشە هاوژینی ناوبراو بریندار و بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە ڕاگوازراوە.
پولیس پاش ڕووداوەکە، دەچێتە ماڵی ئەفشین سۆهراب زادە و ئاسەوار و بەڵگەکانی ئەو پەلامارەی کۆکردۆتەوە.

بەڵگەکان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئەم پەلامارە تیرۆریستییە لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوت هاتۆتە ئاراوە.

شیاوی باسە کە، ئەفشین سۆهراب زادە پێشتریش چەنددین جار لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڕەشەی لێکرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەفشین سۆهراب زادە لە ساڵی 2709ی کوردی له لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســـنە بە 25 ساڵ زیندان حوکم درا.
لە کۆتاییدا ناوبراو ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دێڵێ و دەچێتە تورکیا بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی ئەمن وەکوو پەنابەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان