ورمێ: کچێکی مێرمنداڵ خۆکوژی کرد

KMMK:

پێنجشەممە 7ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “هدیه نیک سیرەت” 15 ساڵ تەمەن، کچی کامیل، خەڵکی گوندی جوجەهی سەر بە ورمێ، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کچە 15 ساڵ تەمەنە هاوسەرگیری کردووە و لە کاتێکدا دوو مانگ لە ژیانی هاوبەشی تێپەڕێ بوو، لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

نا کاتی داڕشتنی ئەم هاواڵە لە مەڕ هۆکاری شیمانەلێکراوی خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە زانیاریەک بە دەستەوە نییە.

ژیانی هاوبەشی زۆرملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، پشتیوانی نەکردنی یاسایی لە ژنان و منداڵان، هەژاری و بێکاری لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی خۆکوژین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان