محەممەد مەنگوڕ کوردستانی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

دووشەممە 4ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، محەممەد مەنگوڕ کوردستانی خەڵکی پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە کرا.

شیاوی باسە کە محەممەد مەنگوڕ کوردستانی، دووشەممە 29ی بەفرانباری 2720ی کوردی، لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، محەممەد مەنگوڕ کوردستانی لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت بە لایەنگری لە حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی ئێران تۆمەتبار کراوە.

محەممەد مەنگوڕ کوردستانی، کوڕی مامەند خەڵکی گوندی کوپر سەر بە پیرانشار لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان