KMMK:
سێشەممە 5ی ڕەشەمەی2720ی کوردی، جەوانمیر مورادی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان کرا.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێران لە کرماشان بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژی حکومەتی ئێران» بانگهێشت کراوە.
بەپێی بانگهێشتنانەکە جەوانمیر مورادی، دەبێ 11ی ڕەشەمە، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێران لە کرماشان ئامادە بێت.
جوانمێر مورادی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری حکومەت و پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، بانگهێشتی لقی ٤ی لێپرسی دادگای گشتی و ئینقلابی حکومەتی ئێران لە کرماشان کرابوو.
جێی ئاماژەیە کە سێشەممە 23ی بەفرانبار، ئەو چالاکە کرێکارییەی خەڵکی کرماشان، بە دانانی بارمتەی 300 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی “دێزڵئاوا” ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لە رۆژی یەکشەممە 14ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکومەتی ئێران دەسبەسەر کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان