بانگهێشتی چالاکێکی فەزای مەجازی لە شاری سەقز بۆ دادگا

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەممە 30ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، چالاکێکی فەزای مەجازی بە ناونیشانی ” ئاراس قوربانی پوور” لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز بانگهێشت کـرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە سەر داوای سکاڵای قایمقامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز بە ناوی ” سەردار دوغی” تایبەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستبەسەری قایمقام بانگهێشت و محاکمە کراوە.

شیاوی باسه کە، ڕۆژی پێنجشەممە 30ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئاراس قوربانی پوور بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە لە فەزای مەجازی و وتوێژ لە گەڵ تلەفزیۆنی ڕووداو لە باشووری کوردستان محاکمە کراوە.

هەر وەها لە دیکەی تۆمەتەکان ڕەخنە لە گەندەڵی سیستەمانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز و لێنەپرسینەوەی بەرپرسانی پێوەندیدارلەو گەندەڵیانەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان