KMMK:
پێنجشەممە 30ی ڕێبەندانی2720ی کوردی، پەیمان باباپوور هاوڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری ورمێ بۆ بەندی سیاسی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
ناوبراو 14ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەم دامەزراوە ئەمنییە ڕاگوازرابوو.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە هەندێک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ پەیمان باباپوور، سووکایەتی بە ڕێبەر، سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران ـە.
پەیمان باباپوور 37 ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی شاری ورمێ ـیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان