KMMK:
سێ شەممە 28ی ڕێبەندانی ساڵی 2720ی هەتاوی گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بە ناوی ئارمان کەهزادی خەڵکی گوندی گەزنە سەر بە پارێزگای سنە پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی زانیاریەکانی کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان هۆکاری خۆکوژیی ئەم گەنحە هەژاری و کێشەی ماڵی بووە.
جێگای باسە، بەهۆی هەژاری و نەداری و نەبوونی کار، خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەت گەنجان له ژێر گوشارێکی یەکجاری زۆری ئابووریدان و ئەم هۆکارە بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوژی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


