ئارەزوو مستەفایی بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامە ئازاد کرا

KMMK:

شەممە 18ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئارەزوو مستەفایی کچە شاعیری 17 ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری مەریوان، بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئارەزوو مستەفایی بە تۆمەتی بەشداری لە پرۆگرامی مێدیا و تلەفزیۆنەکانی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان کرا و بەڵێنیان لێوەرگرتووە کە مافی نییە لە هیچ پرۆگرامێکدا دەربکەوێ و بەشداری بکات.

شیاوی باسه ئارەزوو مستەفایی ڕۆژی پێنجشەممە 16ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان کرا و پاش ئامادەبوونی لەو دامەزراوە ئەمنییە، دەستبەجێ دەستبەسەر کرا.

ئارەزوو مستەفایی شاعیر و چالاکی کەلتوورییە کە لە کۆڕوکۆبوونەوەی ئەنجوومەنە ئەدەبییەکانی ئەو شارە بەشداری دەکرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان