کۆڵبەرێک لە کوێستانەکانی سەوڵاوا گیانی لەدەستدا

KMMK:

پێنجشەممە 23ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئارام جاتەن” 40 ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی «کانی سانان» سەر بە مەریوان و خاوەنی منداڵێک سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە چیا گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، نابراو لە کاتی هاتوچۆ بۆ کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی کوێستانی «تەتە» هەڵکەوتوو لە سنووری سەوڵاوا لە چیاوە دەکەوێتە خوار و گیانی لە دەست دەدات.

خەڵکی دەڤەرەکە تەرمی ناوبراویان لە بەرزاییەکانی تەتە ـ وە بۆ مەریوان گواستۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان