ورمێ؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندان

KMMK:

شەممە 18ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کامیل سەیدا مەسکەن، 40 ساڵ تەمەن دانیشتووی شاری ورمێ پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە له گرتووخانەی سپای پاسداران بۆ زندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کامیل سەیدا مەسکەن، 12ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی هەواڵەکە، ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە” ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران” ناوبراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان