سنه‌؛ سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر شارۆمەندێک دا

KMMK:

ھەینی 17ی رێبەندانی 2720ی کوردی، بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی« شەھرام ئەمجەدی» سزای 3 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

شایانی وەبیر ھێنانەوەیە کە, شەھرام ئەمجەدی پێشتر لە رێکەوتی 24ی خەرمانانی ساڵی 2719ی کوردی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ێیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر دەکرێت و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپێچینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.

شایانی باسە کە, ناوبراو بە تۆمەتی پرۆپاگاندا دژ بە کۆماری ئێسلامی و بڵاو کردنەوەی نووسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلگرام لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە سزای 3 ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت و لە رۆژانی رابردوودا ئەم سزایەی پێ راگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان