KMMK:
لە وتووێژێکدا کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ نوسینگەی پارێزەری کەنزلای دیسلی (Kanzlei Disli) پارێزەری ئیبراهیم عەبدی جەنکانلو بە ئەنجامی گەیاندووە، دەرکەوت کە ئەم چالاکە سیاسیی و پەنابەرە کوردە دوو ڕۆژ پێشتر بە مەبەستی دیپۆڕت کردنەوە بۆ ئێران بۆ وڵاتی تورکیا ڕاگوازراوە.
پاش گواستنەوەی ناوبراو بۆ تورکیا، پارێزەرەکەی و دامەزراوەی وەکاڵەت کنزلی دیسلی(Kanzlei Disli) حکوومەتی ئاڵمانی خستۆتە ژێر گوشارەوە و دەوڵەتی ئاڵمانی ناچار بە گەڕاندنەوەی جەنکانلووی بۆ ئاڵمان دەکەن.
ئەم چالاکە کوردە هەنووکە لە کامپی شاری ئیشتات لە زینداندایە و مەترسی گەڕاندنەوە بە تەواوەتی لە ناو نچووە.
هەڵبەت بەڕێز یوونس بارام کوتی کە مەترسی گەڕاندنەوەی ئەم چالاکە سیاسییەی کورد بۆ ئێران بە تەواوی پووچەڵ نەبوەتەوە و ئەگەری هەیە کە حکوومەتی ئاڵمان هەوڵ بدات، سەر لە نوێ ئیبراهیم عەبدی جەنکانلوو ڕادەستی ئێران بکاتەوە.
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان جێبەجێی کردووە، بەڕێز جەنکانلوو لە بنەماڵەیەکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان، ناوبراو خەڵکی ماکۆ و بنەماڵەکەیشی لە سەردەمی دامەزراندنی کۆمار کوردســتان بە سەرۆکایەتی قازی محەممەد و کۆنتڕۆڵی کوردستان لە لایەن حیزب کوردییەکان پاش هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی 1357، پشتیوانی زۆریان لە حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان لە خولی ڕێبەرایەتی شەهید قاسملوو بە ئەنجام گەیاندووە.
نابراو پێش هەڵهاتنی لە ئێران زیندانی کرابوو و حکوومەتی ئێران هەوڵی دابوو بە سازانی دۆسیە، زیندانی گرانی بە سەردا بسەپێنێ، لە ماوەیەکی کورتدا کە بە دانانی بارمتە لە زیندان دێتە دەرەوە، بە هەلی دەزانێ و هەڵدێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بڕوایەدایە کە گەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ ئێران بە واتای هاریکاری لە جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ناوبراو دێتە هەژمار.
لە کاتێکدا ناوبراو ڕادەستی ئێران بکرێتەوە، بێ گومان بە سزای گران و ئەگەر زۆرە بە ئێعدام مەحکووم بکرێت.
هەر بۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە دەوڵەتی ئاڵمان دەکات کە دیپۆڕتی ئەم چالاکە سیاسییە بۆ ئێران ڕابگرێ و مافی پەنابەری سیاسی بە ناوبراو بە ڕەوا بزانێ و پێی بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


