بەردەوامی دەستبەسەرییەکان/ دوو کەسی دیکە لە شنۆ دەستبەسەر کران

KMMK:

شەممە 11ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، بەڕێز ” فەردین بایزیدی” خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای نەغەدە دەستبەسەر کرا.

هەر وەها ڕۆژی هەینی حەوتووی ڕابردوو هاوڵاتییەکی دیکە بە ناونیشانی ڕەسووڵ قزڵباش خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانی بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان