مەهاباد؛ ئازادکردنی هاوڵاتییەک بە شێوەیەک کاتی

KMMK:
شەممە 11 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئەرەستۆ مەلاڕەحیمی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد، بە بارمتە بە شێوەیەک کاتی لە زیندانی حکومەتی ئێران لەو شارە ئازادکرا.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 4 ڕێبەندانی ئەمساڵ، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەو شارە دا دەسبەسەر کرا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەڕێز مەلاڕەحیمی پاش بلاوکردنی نووسینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا سەبارەت بە ساڵیادی “کۆماری کوردستان”، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگ کراوە بۆ ستادی خەبەری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد، “و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لەو شارە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان