جوانڕۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە

KMMK:

شەوی سێشەممە 7ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ” سەعـید قادی” خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بە دەستەوە نییە و هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ هەبوونی حوکمی قەزایی دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە وێڕای بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران تا ئێستە سەرەداوێکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان چنگ نەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان